


DYARY FEED
وەسف
کارگەی خۆراکی DYARY یەکێکە لە گەورەترین کارگەکانی بەرهەمهێنانی خۆراک لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە ساڵی دامەزراندنی لەژێر دروشمی (متمانەمان پێبکە، زیاتر دڵنیای لە کوالێتی) کارگەی خۆراکی DYARY دەستیکردووە بە کارکردن بە سەرپەرشتی کەسانی پسپۆڕ و بەئەزموون لەسەر ڕێڕەوی پێشکەوتن و گەشەپێدان، کوالێتی ڕاستەقینە و ڕێژەیەکی بەرزی پڕۆتین بەرهەمەکان جیادەکاتەوە.
لە کارگەی خۆراکی DYARY:
بیرەی مریشکی گۆشت بە سێ جۆری جیاواز بەرهەم دەهێنرێت؛
-خۆراکی ژمارە 1 / بۆ جوجکە (1 ڕۆژ تا 18 ڕۆژ)
-خۆراکی ژمارە ٢ / بۆ تەمەنی (١٩ ڕۆژ تا ٤٥ ڕۆژ)
-خۆراکی ژمارە ٣ / بۆ تەمەنی (٤٦ ڕۆژ تا کۆتا ڕۆژ)
-فید ماسی (ژێر ئاو) بە بەرزترین کوالێتی مۆدێرن و ڕێژەی پرۆتین بەرهەم دەهێنێت بەپێی خواستی کڕیاران.
DYARY Feed نەک هەر کەرتی کشتوکاڵی لە ناوچەکەدا بوژاندەوە، بەڵکو هەلی کاری بەرچاوی بۆ خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕین ڕەخساند.
Gallery



